کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

.

12:46 PM - 08/12/2023



كەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و سەرەتاش بارانبارینێكی مامناوەند لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە .

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ، سبەی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكەمان و سەرەتاش بارانبارینێكی مامناوەند لە باكووری رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات و دواتر تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە و هەندێك كات لێزمەباران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە نزیكەی 2 تـا 4 پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆك : 15 پلەی سیلیزی

كەركووك : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە