کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاراس محەمەد ئاغا: یەكێتی لە نەینەوا سەدا سەد دەنگەكانی زیاد دەكات

.

08:04 PM - 07/12/2023

 

ئاراس محەمەد ئاغا ، سەرۆكی هاوپەیمانیی یەكێتی خەڵكی نەینەوا رایگەیاند : یەكێتی لە نەینەوا لەسەدا سەد دەنگەكانی زیاد دەكات و لە ریزبەندی هەشتەمەوە دەنگەكان بەرز دەبێتەوە بۆ ریزبەندی سێیەم .

 

وتیشی ، پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەدا پەنچای كورسیەكانی لەدەست دەدات و حەفتا لەسەدی پۆستە خۆجێكانی لەپارێزگای نەینەوا لەدەستدەدات و حزبی تەقەدومیش كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات لەسەدا حەفتای كورسیەكانی لەدەستدەدات .

 

ئاماژەی بەوەشكرد،  پێكهێنانی حكومەتی خۆجیی لەپارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافقی بێت چونكە مۆدێلی زۆرینە  كۆتایی دێت و كورسیەكان كە ژمارەیان (٢٦)كورسییەلە نێوان دە قەوارە و هاوپەیمانی سیاسی دابەش دەبێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە