کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێزدییەكان بەژیانی مام ئاشنادەكرێن

.

05:05 PM - 07/12/2023

لەرێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن، ئاراس محمد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی، شێخ داود جندی  لێپرسراوی مەڵبەندی شنگال و کاندیدەکانی لیستی ١٣٤ی (اتحاد اهل نینوی) و جەماوەرێکی فراوان،  لەقەزای شنگال  کتێبی (مام جەلال لەوەڵامی ٧٤پرسیاردا) ناسێدرا.

لە رێوڕەسمەکەدا  کتێبەکە وەک دیارییەکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەش بەئامادەبوان کرا، لای خۆیەوە داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شنگال سوپاسی دامەزراوەی سەرۆک  جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی ڕێکخستنی کرد بۆ ئەو دیارییە بەنرخ و پڕبایاخە کە گەورەترین دیارییە بۆ شنگال و شنگالییەکان.

دواتر ڕۆژنامەنووس و راگەیەندكار ڕێبوار ستار ئامادەکاری کتێبەکە بەر لەدابەشکردنی کتێبەکە باسی لە بیرۆکەی بەچاپگەیاندن و گرنگی ئەم کتێبە کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم کتێبە وەک دیارییەک پێشکەش بەشنگالییەکان دەکرێت، چونکە سەرۆک مام جەلال هەمیشە پشتیوانیەکی بەهێزی شنگال و ئێزدییەکان و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی سنوورەکە بووە، بۆیە ئەم دیارییەمان بەدیاری بۆ هێناون  هەروەک پشتیوانییەکیش لە لیستی ١٣٤ی (اتحاد اهل نینوی) و کاندیدەکانیەتی، دواتر لەرێوڕەسمەکەدا  کاندیدەکانی لیستی ١٣٤ ی ( اتحاد اهل نینوی) کتێبەکەیان  پێشکەش بەئامادەبوان کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە