کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خاتووو حەلیمە محمود شێخوەسانی کرد

.

06:24 PM - 06/12/2023

دەقی پەیامەکە،،،،

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو حلیمە محمود شێخوەسانی


بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حلیمە محمود شێخوەسانی)، نیگەران و دڵگران بووم.

خاتوو حەلیمە خانمێکی تێکۆشەر و قوربانیدەری کوردستان و یەکێک بوو لەبریندارانی بۆردومان بەچەکی کیمیایی، هەروەها هاوسەری فەرماندەی شەهید محەمەد بیکەیسی بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە