کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ بۆ سودانی: ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت

.

04:41 PM - 06/12/2023

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.


لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کرد بۆگەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و روونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە. وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەموولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا.


لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، سەرۆک بافڵ سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە