کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

.

10:59 AM - 06/12/2023

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و پێشبینی دەكات بارانبارین دەستپێبكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران بەشێوەی پچڕ پچڕ، رێژەی دابارینەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما  نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

هەروەها سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2 – 1 پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەی خوارەوەیە :

 

هەولێر : 21 پلەی سیلیزی

 

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

 

دهۆک : 19 پلەی سیلیزی

 

کەرکووک : 21 پلەی سیلیزی

 

هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی

 

زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی

 

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

 

حاج ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

 

سۆران : 17 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە