کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكەم كاندید لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دوورخرایەوە

.

10:56 AM - 06/12/2023

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عییراق یەكەم كاندیدی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دوورخستەوە. دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی كۆمسیاران تایبەت بە داوایەكی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان لەپارێزگای بابل كۆبووەتەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عییراق نووسراوێكی بڵاوكردۆتەوە تێیدا هاتووە ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە بەدوورخستنەوەی محەمەد نازم حەمزە كاندیدی هاوپەیمانی مەدار لەپارێزگای بابل، بێ ئەوەی بەڕوونی باس لە هۆكاری دوورخستنەوەكەی بكرێت و بەمەش دەبێتە یەكەم كاندیدی دوورخراوە لەهەڵبژاردنەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە