کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

.

10:52 AM - 06/12/2023

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی دۆخی کارەبای نیشتمانی و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێدەکات.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکرێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لە بڕگەی دووەمدا راپۆرتی جێگری سەرۆکوەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان دەخرێتە روو و لە بڕگەی کۆتایشدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە