کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت لە خوار 80دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

.

08:36 AM - 03/12/2023

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 78 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی وەک خۆی ماوەتەوە          

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 74 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی وەک خۆی ماوەتەوە.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.

هاوکات، بەرپرسانی ڕێکخراوی ئۆپیك پڵەس کۆبونەوە و پشکی هەر وڵاتێك بۆ بەرهەمهێنانینەوت لە ساڵی داهاتودا دیاریکرا و پشکی عێراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا و دواتر بە ڕەزامەندی عیراق و ڕێکخراوەکە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە