کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی عیراق هەفتەی رابردوو زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری خستۆتەڕوو

.

05:24 PM - 02/12/2023

بانكی ناوەندی عیراق هەفتەی رابردوو زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری خستۆتەڕوو، بەهای دیناریش بەرامبەر بە دۆلار تارادەیەك لە ئاستێكی بەرزدا جێگیر بووە، بەشێوەیەك 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەی دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندی عیراق لە پێنج رۆژی هەفتەی رابردوودا بڕی یەك ملیارو 117 ملیۆن و 709 هەزار دۆلاری خستۆتەڕوو، تێكڕای فرۆشتنی رۆژانەش 223 ملیۆن و 541 هەزار د‌ولار بووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتریش كە بڕی یەك ملیارو 257 ملیۆن و 385 هەزار دۆلار بووە، خستنەڕووی دۆلار نزیكەی 140 ملیۆن كەمیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆرترین خستنەڕووی دۆلار لەرۆژی یەك شەممە بووە كە 242 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە، هەروەها كەمترین فرۆشتنیش لە رۆژی پێنج شەممەدا بووە كە 214 ملیۆن و 257 هەزار دۆلار بووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی حەواڵەكردن یەك ملیارو 27 ملیۆن و 619 هەزار دۆلار  بووەو 106 ملیۆن و 530 هەزار دۆلاریش بە شێوەی كاش بووە.

بانكی ناوەندی باسی لەوەشكردووە، فرۆشتنی هەر دۆلارێك لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە بە هەزار 305 دینار بووە، بەڵام فرۆشتنی بەهەردوو شێوەی كاش و حەواڵەكردن بە هەزار 310 دینار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە