کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شارەزایەكی ئابووری:داهاتی ساڵانەی تیك تۆك لەعیراق نزیكەی 900 ملیۆن دۆلارە

.

05:16 PM - 02/12/2023

شارەزایەكی ئابووری دەڵێت، ژمارەی بەشداربووانی تۆڕی كۆمەلایەتی تیك تۆك لە عیراق زیاتر لە 30 ملیۆن 400 هەزار بەشدرابووە و داهاتی ساڵانەشی بەتەنها لە عیراق نزیكەی 900 ملیۆن دۆلارە.

(مەنار عوبێدی) سەرۆكی دامەزراوەی (عیراقی داهاتوو) بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژكاری ئابووری ڕایگەیاند، تێكڕای داهاتی كۆمپانیای تیك تۆك لەهەر ئەكاونتێك كە دەستی دەكەوێت ساڵانە نزیكەی 30 دۆلارەو عیراق لەپلەی دەیەمین ریزبەندی  ئەو وڵاتاەدایە كە زۆرترین بەشداربوویان لە تۆڕی كۆمەلایەتی (تیك تۆك) دا هەیە.

بلاتفۆڕمی تیك تۆك تۆڕێكی پەیوەندی كۆمەڵایەتییە كە لە ساڵی 2016 لە پەكینی پایتەختی چین دامەزراوەو خاوەندارێتیەكەی بۆ كۆمپانیای (بایت دانس)ی چینی دەگەرێتەوەو لەساڵی 2017 لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە، ئیستا یەكێكە لە تۆڕە كاریگەرەكانی ناو سۆشیال میدیا و داهاتی پلاتفۆڕمەكە بۆ ساڵی 2023 بە 13 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت، هەروەها پێشبینی دەكرێت بەشداربووانی پلاتفۆڕمەكە تاكۆتایی ساڵی 2024 بگاتە دوو ملیار بەشداربوو، ئەمەش لە كاتێكدا ئەپی تیك تۆك زیاتر لە سێ ملیار جار لەسەر ئامێرە زیرەكەكانی جیهان دابەزێندراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە