کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی لەیاسا هەڵهاتوو ڕادەگەیەنێت.

.

05:02 PM - 02/12/2023

هێزەکانی ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی داواکراوان لەهەوڵەکانیان بەردەوامن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو (مەریوان کەریم تۆفیق ) دەستگیرکرا، لەقەزای بازیان 

 

دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری  هاوڵاتیانی سنورەکە . 

 

بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی  تۆمەتباران بەپێی ماددەی (١٥) چەک فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا  پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) هەڵهات ، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە ، ئەمڕۆ ( ٢/ ٩ / ٢٠٢٣) لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا 

 

ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە ، ڕابردوی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە 

 

دەزگای ئاسایشی هەرێم تەئکید لەوەدەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە