کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: كەش و هەوا جێگیر دەبێت

.

11:27 AM - 02/12/2023



بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان كەش و هەوا جێگیر دەبیت.

بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێك جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، پلەكانی گەرما  نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.  

بۆ سبەی یەكشەممە كەشناسی پێبینی دەكات ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ دروسبونی هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش  نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی، ( هەولێر : 20،سلێمانی : 19 ، دهۆك : 19، كەركوك : 21، هەڵەبجە : 20، زاخۆ : 20، سۆران : 17، حاجی ئۆمەران : 14، گەرمیان : 23 ) .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە