کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا داوایەك ئاراستەی سودانی دەكات

.

09:35 AM - 02/12/2023

ئەمریكا داوایەك ئاراستەی سودانی دەكات 

 

ئەمریكا داوا لە سودانی دەكات ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات لە پاراستنی ئەمریكییەكان لەو وڵاتە.

 

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ،داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كردووە، ئەمریكییەكان لەو وڵاتە بپارێزێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند ، بلینكن داوای لە حكومەتی عیراق كردووە ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات بۆ پاراستنی هەموو ئەو دامەزراوانەی كە ئەمریكییەكان تێیدا هەڵكەوتوون.

هەروەها بلینكن داوای كردووە بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بەرپرسیارن لە هێرشەكانی سەر ئەمریكییەكان لە عیراق .

ئەم داوایەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەدوای زنجیرەیەك هێرش دێت لە مانگی رابردوو كرایە سەر هێزەكانییان لە عیراق ،بەرپرسان ئەو گروپانەی هاوپەیمانی ئێرانن بە هۆكاردەزانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە