کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.لەتیف رەشید: عیراق لە ھێڵی پێشەوەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا

.

04:07 PM - 01/12/2023

 

د.لەتیف رەشید: عیراق لە ھێڵی پێشەوەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا

 

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، عێراق رێوشوێنی خێرای گرتووەتەبەر بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وزەی پاک و نوێبوەوە، داواشی لە وڵاتانی دراوسێ لە کەنداو کرد، کۆمەڵەیەکی ھەرێمی دابمەزرێنن، کە ھەشت وڵاتی کەنداو لەخۆبگرێت، بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا.

د.لەتیف رەشید لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوھەوا لە دوبەی رایگەیاند، باوەڕی تەواویان ھەیە دەرئەنجامەکانی ئەو کۆنفرانسە گشتگیر و ھاوسەنگ و یەکسان دەبێت بۆ ھەموو وڵاتان

وتیشی، عیراق و وڵاتانی دراوسێی لە کەنداو لە ھێڵی پێشەوەن بۆ روبەڕوبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا. باسی لەوەشکرد، لەئێستادا بەدەست بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، زریانی خۆڵبارین، کەمی ئاوەوە دەناڵێنن و ھیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە بەشداریکردنی پێکەوەیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە