کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبا: بە زووترین کات کێشەی کوژانەوەی گشتی کارەبا چارەسەر دەکرێت

.

12:50 PM - 01/12/2023

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا لە بارەی کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی كارەبادا

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت کە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بە زووترین کات کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.

ئێوارەی پێنجشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ کێشەکەیان چارەسەر كرد. بەڵام سەعات (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە