کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرکەوت زەکی : تەنها بەخزمەتکردن برینی شنگال و ئێزدییەکان ساڕێژدەبن

.

04:57 PM - 30/11/2023

لەدرێژەی سەردانەکانیان بۆ پشتیوانی لیستی (أتحاد أهل نینوی) ژمارە(١٣٤) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن و بەهاوڕێیەتی هەڤاڵان ئاراس محمد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا وسەیدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن لەمەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن سەردانی مەڵبەندی شنگال یان کرد ولەلایەن داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندو هەڤاڵانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازیکران .

دواتر لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کادرانی مەڵبەند دوای وەستانی چەند ساتێک ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان، سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن لەوتەیەکدا سوپاسی هەڤاڵانی کرد و دەستخۆشی لێکردن لەکارەکانی ڕابردوو، دواتر باسی لەدۆخی شنگال کرد کە خەڵکی شنگال وئێزدییەکان گەورەترین تاوانیان بەرامبەر ئەنجامدرا بەدەستی تیرۆریستانی داعش و زوڵم و زۆری دڕەندانەیان بەرامبەر کرا، لەو کاتەشدا یەکێتی جێی نەهێشتن و لەگەڵ خەم وئازارەکانیاندا بوو، تاسەر لەنوێ ئازادکردنەوەی شنگال، لەوەشدا یەکێتی درێغی نەکردووە هەمیشە خۆی بەخاوەنی ڕاستەقینەی شنگال وئێزدییەکان و هەموو پێکهاتەکانی شنگال دەزانێت. لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرکەوت زەکی ئاماژەی بەگرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کە چەند گرنگە شنگال وشنگالییەکان نوێنەریان هەبێت لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ تاخزمەت بەخەڵکەکەی بکات، بۆیە داوای لەهەڤاڵانی یەکێتی وخەڵکی شنگال کرد پشتیوانی لەلیستی (أتحاد أهل نینوی) و کاندیدەکانی لیستی ژمارە( ١٣٤) بکەن تادەنگی زۆر بەدەستبهێنن و یەکێتیی نیشتمانیی پشتیوانی تەواو لەلیستی (١٣٤)دەکات. دواتر هەریەک لەسەیدا لەتیف نێروەیی و ئاراس محەمەد ئاغا هیوای سەرکەوتنیان بۆ لیستی ژمارە(١٣٤) لیستی (أتحاد أهل نینوی) خواست و تەئکیدیان لەپشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ ئەم لیستە. لەکۆتایدا شێخ داود جندی سوپاسی سەردان وبەسەرکردنەوەکەی کرد و بەڵێنیدا پشتیوانی تەواو لە لیستی ژمارە١٣٤ بکەن وزۆرترین دەنگی بۆ کاندیدەکانی کۆبکەنەوە.

ئێوارەی ئەمرۆش سەرکەوت زەکی و وەفدی هاوڕێی سەردانی ناحیەی زوماری سەر بە پارێزگای موسڵیان کرد و لەوێ کۆمیتەی ڕێکخستنی زومارو بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی (١٣٤ ) یان بەسەرکردەوە. لەکۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری کادرو خەڵکی ناحیەکە کۆبوونەوە. سەرەتای کۆبوونەوە بەچەند ساتێک ماتەمینی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر هەڤاڵ سەرکەوت زەکی سڵاوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێ ڕاگەیاندن و ئاماژەی بەگرنگی سەردانەکەیان دا کە بۆ پشتیوانیکردنی یەکێتییە لەلیستی ژمارە ١٣٤ لیستی (أتحاد أهل نینوی)یە کە بۆ یەکێتی گرنگە چونکە موسڵ پێگە و کاریگەری خۆی هەیە لای یەکێتی، بۆیە بەهەموو توانای پشتگیری لە لیستی (أتحاد أهل نینوی) دەکات تازۆرترین کورسی پارێزگا مسۆگەر بکات، بۆ ئەوەی دواجار باشترین خزمەتی شاره موسڵ بکات دواتر هەر لەکۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ سەیدا لەتیف و ئاراس محەمەد ئاغا هیوایان خواست کادر و دۆست و ئەندام و هەوادارانی یەکێتی پشتیوانی لەم لیستە و کاندیدەکانی بکەن تابتوانن داهاتووییەکی باشتر بۆ خەڵکی پارێزگای نەینەوا دابین بکەن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە