کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سامانە سروشتییەكان: زیانی راوەستانی هەناردەی نەوت 7 ملیار دۆلارە

.

03:59 PM - 30/11/2023

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەمواركردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان، دەبێت بە رەزامەندیی بێت لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت، ئاماژە بەوەشدەكات، راوەستانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم حەوت ملیار دۆلار زیانی بە عیراق گەیاندووە.

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت رایگەیاند، ئەگەر گرێبەستەكانی نەوت لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموار بكرێنەوە، دەبێت بە رەزامەندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت بێت، هەروەها گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان گرێبەستی دەستوورین.

لەبارەی راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش وتی، داواكەی عێراق لە دادگای ناوبژیوانانی پاریس رەفتارێكی ناتەندروست و ناعەقڵانی بوو، چونكە راوەستانی هەناردەی نەوت، حەوت ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

كەمال محەمەد وتیشی، تێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان هەولێر و بەغداد و لە گۆفتوگۆدان، هیواشی خواست بگەنە رێككەوتن و دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكەنەوە، هەرێمیش هیچ كێشەیەكی نییە ئەگەر نەوتی هەرێمی كوردستان  رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە