کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای 17 ساڵ هەڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێم بەڕێوەدەچێت

.

11:03 AM - 30/11/2023

پڕۆسەی هەڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگەكان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەوەش یەكەمین هەڵبژاردنە لە ساڵی 2006وە، 

لە سەعات هەشتی بەیانی ئەمرۆوە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگەكان لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوە و تا سەعات پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت و  هەموو ئەندامێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی مافی دەنگدانی هەیە، بەومەرجەی پێناسەكەی نوێكرابێتەوە.

هەڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە 17 ساڵە ئەو هەڵبژاردنە بەڕێوەنەچووە و بۆ یەكەمجار لە مانگی (نیسات/4)ی 2006 ئەو پڕۆسەیە ئەنجدراوە، بڕیارە ئەمڕۆ 13 ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی لە پارێزگای هەولێر، 13 ئەندام لە سلێمانی، 11 ئەندام لە دهۆك و 9 ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە