کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕاوێژكارێكی سودانی: دینار هێزی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە

.

09:51 AM - 30/11/2023

ڕاوێژكارێكی سودانی: دینار هێزی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە

ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەردەوام نابێت و دینار هێزی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە.
فادی شەمەریی راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوام نابێت و لە ماوەیەكی دیاریكراودا بەهای دینار بەهێز دەبێت .
ئاماژەی بەوەشكرد، لەداهاتوویەكی نزیكدا بازاڕی رەشی دراوەكان دادەڕمێت و لە ماوەیەكی دیاریكراودا دینار هێزی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە.
وتیشی، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق كار بۆ بەهێزكردنی بەهای دینار دەكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە