کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێکی یەکێتی سەرەدانی شێخ جەوھەر ئاغا ھەرکی دەکات

.

10:27 PM - 29/11/2023

نیوەرۆی رۆژی چوار شەمە  ٢٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن بەھاوریەتی ھەڤاڵان ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و جەماڵ یوسف  لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆک سەردانی (شێخ جەوھەر ئاغا ھەرکی ) سەرۆکی عەشیرەتی ھەرکی کرد لەشاری نەینەوا .

سەردانێکی دۆستانە دا، بەمەبەستی ھەواڵ پرسین ، هەڤاڵ سەرکەوت زەکی پاش هەوڵ پرسین لەتەندروستی جەوهەر ئاغا ھەلویست و رۆڵی  شێخ جەوھەریان بەرز نرخاند لە پشتیوانیکردنی یەکێتی نیشتیمان کوردستان لە شاری نەینەوا و پشتگیری ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی .لەلایەن  خۆیانەوە سەرۆک عەشیرەتی ھەرکی سوپاسی  هەڤاڵ سەرکەوت زەکی  ووەفدی هاوڕێی کرد بۆئەم سەردان  و بەسەرکردنەوەیە و پشتگیری و پشتیوانی خۆی و عەشیرەتەکەی دووپاتکردەوە بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و کاندیدانی .

WhatsApp Image 2023-11-29 at 10.15.14 PM(1).jpeg

WhatsApp Image 2023-11-29 at 10.15.17 PM.jpeg

WhatsApp Image 2023-11-29 at 10.15.15 PM.jpeg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە