کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کار لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی عیراق دەکرێت

.

04:38 PM - 29/11/2023

کارلەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی عیراق دەکرێت بەجۆرێک لە 500هەزاردینار کەمتر نەبێت.


ئەحمەد ئەسەدی،  وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند " لە ئێستادا شەش ملیۆن کرێکار  لە عیراقدا هەن، بەڵام تائێستا 5%ی ئەو کرێکارانە تۆمارکراون، تائێستاش وەزارەتەکەمان بەردەوامبووە  بۆ زامنکردنی  مووچەی گونجاو بۆیان بەتایبەت لە کاتی خانەنشین بوونیان مووچەی گونجاویان بۆ دابینبکرێت"


هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی بڕیار لەوەدراوە کە لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای نوێی خانەنشینی کەمترین مووچەی خانەنشینی دەبێتە 500 هەزار دینار.


 لە ئێستادا لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دۆخی کرێکاران لە ئاستێکی خراپدایە، تەنانەت لەکاتی کارکردنیشدا مەرجەکانی سەلامەتی لەوشوێنانەدا بەدیناکرێت کە کاری تێدا دەکەن و بەو هۆیەوە تائێستا ژمارەیەک لە کرێکاران لە کاتی کارکردن لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی جۆراو جۆر گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە