کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆکایەتی کۆمار دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

.

02:38 PM - 29/11/2023

راوێژکاری سەربازیی سەرۆک کۆمای عیراق ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەفسەرێک کە گوایە سەر بە لیوای دووی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆمارە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بە تەواوەتی رەتیدەکەینەوە کەسێک بەناوی محەمەد مستەفا سەر بە دوو لیواکەی سەرۆکایەتی بێت، دووپاتیشیدەکەینەوە کە ھیچ ئەفسەرێک نییە بەم ناوەوە لە دوو لیواکەدا.

دەقی ڕوونکردنەوەكە:

ماڵپەڕەکانی ھەواڵ و بەشێک لە سەکۆکانی سۆشیال میدیا ھەواڵێکیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەفسەرێک بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە سەر بە لیوای دووی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆمارە، لەوبارەیەوە ئەم رونکردنەوەیە بڵاودەکەینەوە:

بەتەواوەتی رەتیدەکەینەوە کەسێک بەناوی (محەمەد مستەفا) سەر بە دوو لیواکەی سەرۆکایەتی بێت، دووپاتیشیدەکەینەوە کە ھیچ ئەفسەرێک نییە بەم ناوەوە لە دوو لیواکەدا.

ناوبراو ناسنامەی ساختەی پێبوە و پێشتر رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، ھەروەھا ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی رابردو.

لەکاتێکدا توشی سەرسوڕمان بوین لە شێوازی لکاندنی ناوی ئەم کەسە بە یەکێک لە دوو لیوای سەرۆکایەتی کۆمارەوە، لەھەمانکاتدا جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی پشتڕاستکردنەوەی راست و دروستی ھەواڵەکان لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانیانەوە پێش بڵاوکردنەوەیان و پابەندبوون بە پێودانگە پیشەییەکان و راستگۆیی لەگواستنەوەی ھەواڵەکاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە