.
05:15 - 21/11/2023
لەگەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەوتەی ئاسایش زیاتر لەدوو کەسیش بریندارن.
سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لهسلێمانی رایگەیاند" نزیکی سەعات 3:00 شهڕ لهگهڕهكی هوانهی شاری سلێمانی روویداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، شهڕهكه لەسەر کێشەیهكی کۆمەڵایەتی بووە کە لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا هەبووە.
ئهوهشی روونكردهوه، ئەوەی بزانین زیاتر لەدوو بریندار هەیەو لەهەردوو بنەماڵەکەش چەند کەسێک دەستگیرکراون.
هاوکات سەلام عەبدولخالق باسیلەوەشکرد لەلێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەردەوامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە