.
01:51 - 21/11/2023
ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەكێتی دەكەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناو كوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووەكەمان هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە هەموو رۆژەكانی ساڵ رۆژی تێكۆشان، فیداكاری و شەهیدبەخشینە لەپێناو خاكەكەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی رابردوو،
سەروەرییەكی حزبی شەهیدانی تێدا تۆماركراوە.
ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانمان لەبیرنەكردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان.
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و سەرفرازی بۆ كەسوكارە سەربەرزەكەیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە