کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرز ڕاگرتنی رۆژی شەهیدی یەكێتی لەبارەگای مەكتەبی ڕێكخستنی ی.ن.ك

.

01:19 - 21/11/2023

ئەمرۆ وەك وەفایەك بۆ گیانی پاكی سەرۆك مام جەلال و تەواوی شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەمەراسیمێكدا لەبارەگای مەكتەبی ڕێكخستنی ی.ن.ك، تەواوی هەڤاڵانی مەكتەب چەند ساتێك بەماتەمینی و دەستبەسنگەوەگرتن وەستان.

دواتر لە وتەیەكدا  ڕێبوار ستار ئەندامی مەكتەبی ڕێكخستن بەناوی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن و مەكتەبی ڕێكخستنەوە درود و سڵاوی بۆ رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال و سەرجەم شەهیدان نارد و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان نارد.

دواتر باسی لە مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كە مێژووییەكی پڕ سەروەریی و شانازییە لەمێژووی یەكێتی و گەلەكەماندا بە ڕابەرایەتی سەرۆك مام جەلال و رایگەیاند هیچ رۆژێك نیە یەكێتی خوێنی گەشی ڕۆلەكانی نەبەخشیبێتە گەلەكەی  و بەخوێنی گەشیان ئەم ئازادییەی ئەمرۆ بەدەستهاتووە، بۆیە هەموو رۆژێك یادی پۆلێك شەهیدە و یەكێتیش ئەم ڕۆژەی دیاریكرد كە ڕۆژی 21/11 وەك ڕۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەڕۆژی لەسێدارەدانی شەهیدانی سەركردە خاڵە شیهاب و ئەنوەر زۆراب و جەعفەر عەبدولواحیدە، كە بەدروشمی كەم ژیان و كەڵ ژیانەوە گیانیان بەخشی،  هەر بۆیە ئەو شەرەفەی هەیە كەپێی دەوترێت حزبی شەهیدان  كە خاوەنی دەریایەك خوێنی شەهیدە، بۆیە ئەمڕۆ هەموو یەكێتیەكان بەشانازییەوە ئەم یادەدەكەنەوە و دەست بەسنگەوە دەگرن لەئاست كەسوكارە سەربەرزەكانیان.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا رایگەیاند، لێرەوە بەدەرفەتی دەزانین كەداوا لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان لەسنووری ناوچە جێناكۆكەكان بكەین، بۆ ئاسوودەیی ڕۆحی شەهیدەكانیان لەڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەنگیان بەلیستی یەكێتی و هاوپەیمانەكانی بدەن و ئارامی و ئاسوودەیی ببەخشنە خۆیان و خوێنی شەهیدەنەمرەكانمان.

دواتر خاتوو سندوس كاندیدی ژمارە 20  لەسنووری پارێزگای دیالە لەوتەیەكدا باسی لەبەرنامەی كاریكرد و تەئكیدیكردەوە ئەگەر متمانەی بەدەستهێنا،یەكێك لەبەرنامەكانی خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدانە بەبێ جیاوازی و ئەوەی لەتونایدا بێت دریغی ناكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە