کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەفعەت عەبدوڵڵا: دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە

.

11:31 - 21/11/2023

رەفعەت عەبدوڵڵا رایدەگەیەنێت، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دڵنیا دەکەین ئەو سەنگەرو دەسکەوتانە ئەپارێزین کە شەهیدان بە خوێنی ڕژاویان بۆ ئێمەیان بە دیهێناوە.

لە پەیامێكدا بۆ رۆژی شەهیدی یەكێتی، رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش رایگەیاند، "هەموو ساڵێک و لەم ڕۆژەدا یەکێتیەکان یادی شەهیدان و داستانە مەزنەکانیان ئەکاتەوە"

لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا دەڵێت، :لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا سەری ڕێزو نەوازش لە ئاست گڵکۆی پیرۆزیان دائەنەوێنین و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دڵنیا ئەکەین ئەو سەنگەر و دەسکەوتانە ئەپارێزین کە شەهیدان بە خوێنی ڕژاویان بۆ ئێمەیان بە دیهێناوە".

لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا رەفعەت عەبدوڵڵا دەڵێت، "دەسکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە و یەکێتیش بە ژمارە شەهیدەکانی وە دیارە بۆیە نازناوی حیزبی شەهیدانی پێ وتراوە".

لەكۆتایی پەیامەكەشیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "لەم ڕۆژەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان".

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە