کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 10 مامۆستا و سێ‌ منداڵیان گیانیان لەدەستدا

.

10:15 - 21/11/2023

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەفوان – ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە 10 مامۆستا و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستدا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، رووداوەكە لەسەر رێگەی سەفوان – ئوم قەسر روویداوە، كاتێك بارهەڵگر بە ئاڕاستەی پێچەوانە رۆیشتووە و خۆی كێشاوە بەو ئۆتۆمبێلەی مامۆستاكانی گواستووەتەوە، بەوهۆیەشەوە هەشت مامۆستای ژن و دوو مامۆستای پیاو و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە