.
09:56 - 21/11/2023
دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری بەماددەكانی تیرۆر راگەیەنرا، كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەكانمان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بۆ بە ئامانجگرتنی گروپەكانی داعش ئەنجامدا و سێ تۆمەتبار لە ناوچە جیاجیاكان دەستگیركران.
باسیلەوەشكردووە، تۆمەتباری یەكەم لە پارێزگای دیالە دەستگیركرا، كە چەندین پۆستی لە رێكخراوە تیرۆرستییەكەدا هەبووە.
هەروەها لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆر لە سلێمانی، تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباری سێیەم لەلایەن هێزەكانیانەوە لە بەغدای پایتەخت دەستگیركراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە