کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: ژمارەی شەهیدەكان پێمان دەڵێت یەكێتی حزبی شەهیدانە

.

09:24 - 21/11/2023

قوباد تاڵەبانی ،لەڕۆژی شەهیدی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدەكان پێمان دەڵێت یەكێتی حزبی شەهیدانە و موڵكی هەموو خەڵكی كوردستانە.

لەپەیامەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، هەر شاخ و گرد و پێدەشتێكی ئەم كوردستانە، هەر گوند و گەڕەك و كۆڵانێكی ئەم وڵاتە بە خوێنی پیرۆزی شەهیدێكمان نەخشێندراوە.

دەشلێت، ژمارەی شەهیدەكان پێمان دەڵێت یەكێتی حزبی شەهیدانە و موڵكی هەموو خەڵكی كوردستانە، رۆژی شەهیدی یەكێتی، رۆژی نوێكردنەوەی پەیمانە لەگەڵ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

نەمریی بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادە و كەسوكاریان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە