کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: لە 2014 تا 2018 بەغدا یەك فلسی بۆ هەرێم نەناردووە

.

06:48 - 20/11/2023

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، كوردستان پێویستی بە دەستوورە، بەڵام دەستور كێشە سەرەكیەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناكات وەك پرسی گرنگی بودجە و مووچە كە بوونەتە كێشەی گەورە لە كوردستان، تەئكیدشی كردەوە، كە نابێت پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا فەرامۆش بكەین و دەبێت بەهێزی بكەین.

قوباد تاڵەبانی لە پانێلی (پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و داهاتووی عیراق) لە چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك رایگەیاند، كێشەی ئێمە تەنها بەغدا نیە بەڵكو تێروانینی هەڵەی بەشێك لە خەڵكی شارەكانی عیراقەوە پێیان وایە هەرێم بۆتەهۆی خراپی دۆخی ئابووری شارەكانی تری عیراق، لەكاتێكیدا لە ساڵی 2014 تا 2018 بەغدا یەك فلسی بۆ هەرێم نەناردووە، كە ئەگەر كۆبكرێتەوە رەنگە نزیكەی  45 ملیار دۆلار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە