.
05:23 - 20/11/2023
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠/١١/٢٠٢٣ شاڵاو کۆسرەت رەسول بە ئامادەبوونی هەڤاڵ مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەرکردایەتی و مەلا شێخە لەگەڵ بازنەکانی هەڵبژاردنی میحوەری چەمچەماڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان و کاروباری لیژنەکان خرانە بەرباس و گفتوگۆ، هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی رابردوو کراو بەرنامەو پلانی پێویست دانرا بۆ بەردەوامی کاری لیژنەو تیمەکان و هەوڵدان بۆ سەرخستنی کاندیدانی یەکێتیی لە هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە.
لەمیانی وتەیەکیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول دەستخۆشی لە تیم و بازنەکان کرد کە هەموویان پێکەوە ماندوونەناسانە کاردەکەن، داواشی کرد هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ سەرخستنی کاندیدەکان لە لیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە.
شاڵاو کۆسرەت رەسول گوتیشی هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ کورد لە کەرکووک بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، کەرکووکییەکانیش لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە تەنهاو تەنها یەکێتیی دەتوانێ بەرگریان لێ بکات و لە رۆژانی تەنگانە بە فریایان بکەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە