کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ سەردانی سنورەکانی مەکسیک دەکات و دژی کۆچی نایاسایی دەوەستێتەوە

.

02:59 - 20/11/2023

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا سەردانی سنورەکانی مەکسیک دەکات و دژایەتی خۆی بۆ  کۆچی نایاسایی دوپاتدەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، لەچوارچێوەی هەڵمەتێکدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سەردانی سنورەکانی مەکسیک کردوو دژایەتی خۆی بۆ کۆچی نایاسایی لەو سنورانە دەربڕی و پێشتریش سنورەکان پارێزراوتربوون  و لە ئێستاشدا لەژێر دەسەڵاتی جۆبایدن  ملیۆنان کەس  دێنە ئەمریکاوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند " پێدەچێت تا كۆتایی ویلایەتی بایدن ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی لە ئەمریكا بگاتە 15 ملیۆن كەس، كە ئەو ژمارەیە زۆر بەرزترە لە پێشبینی رێكخراوە ناحكومییەكان"


ترەمپ لە قسەکانیدا کۆچبەرانی بەدوژمن وەسفکرد و ووتی" سنورەکان کۆنترۆڵ دەکەین"

. هەروەها باسیلەوەشکرد، ئەگەر بگەڕێتەوە كۆشكی سپی، هەڵمەتێكی توند دژ بە كۆچبەرانی نایاسایی رادەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە