کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەرکوک قسەی خۆی کرد

.

02:21 - 20/11/2023

پەیامی ئەمرۆ

کەرکوک قسەی خۆی کرد 

پەیامی ئەمڕۆ وەک پەیامەکانی تر نابێ، چونکە ئەمڕۆ ڕۆژانی دوای ئیڤێنتە گەورەکەی کەرکوکە، ئەو شایی و زەماوەندە گەورەیەی دۆستان و لایەنگرانی (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) قسەی خۆیان تیا کرد و پێشوەختە جاڕی سەرکەوتنی لیستی ١٤٢ یان دا.

ئیڤێنتەکەی کەرکوک قسەی دڵی کەرکوکیەکان و پەیامی ڕاشکاو بوو لەسەر نیەتی کوردانە و دیموکراتیانەی هەموومان بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات. هاوپەیمانی ١٤٢ بە ئاشکرا ڕایگەیاند پۆستی پارێزگارمان دەوێت بۆ خزمەتی کەرکوک، دەسەڵاتمان دەوێ بۆ ئەوەی چیتر ئەم شارە ڕەسەنەی قوڵایی مێژوو بە وەکالەت و بە کەفالەت رۆژ و سەعاتی بێ هودە بەڕێنەکات. بۆ ئەوەی (ئارابخا) و قەڵا سەربەرزەکەی کەرکوک بەدەست پارێزگارێکی شپرزەوە نەبێت کە ناتوانێت تەنانەت خشتەی پشووەکانیش ڕێکبخات .

هاوپەیمانی کەرکوک هەر بەڵێنی قیرتاو و میراو و خزمەتگوزاری شارەوانییەکان نادات بە دەنگدەرانی، بەڵکو بەڵێنی ئیدارەیەکی هەمەڕەنگ و هەمە پێکهاتە و هەمە خزمەت دەدات کە جیاوازی دەسەڵات لە سەردەمی تەعریبی کۆن و نوێ و سەردەمی ئیدارەی (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) دەردەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە