کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەدواداچون لەسەر دەرئەنجامی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت

.

11:55 - 20/11/2023

سەرۆک وەزیرانی عیراق  بەدواداچوون لەسەر دەرئەنجامەکانی گفتوگی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، بەتایبەتی پرسی دەستپێکردنەوەی  هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

 نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی،سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی  تایبەت بە گەشەپێدانی  کەرتی نەوت کردووە بە ئامادەبوونی حەیان  عەبدولغەنی  وەزیری نەوت و جەختی لە گەشە پێدانی زیاتری کەرتی نەوت و  ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنان  لەو بوارەدا  بەشێوەیەک کە کەرتی نەوتی عیراق ببەسێتەوە بە هێڵە نێودەوڵەتییەکانەوە، چونکە نەوت سەرچاوەی  سەرەکی داهاتە  بۆ حکومەتی عیراق"


 هاوکات باسیلەوەشکردووە، لە کۆبونەوەکەدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  بەدواداچوونی کردوە بۆ دواین هەوڵ و دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم، بەمەبەستی  دەستپێکردنەوەی  هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە