.
10:52 - 20/11/2023
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم دابارینی بەهێز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روودەدات.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی دەریای ناوەڕاست، کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەڕۆ، بارانی بەلێزمە و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار وهەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی ئاکرێ , شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارینی دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ، پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوویە سنووریەکان دابارین بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لەشاخەسنووریەکانی ئەم ناوچەیە.
هەرچی تایبەتە بە پارێزگای هەولێر بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، پارێزگای هەولێر، لەسەنتەری شار و هەروەها ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەورو بەری تاکاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمە باران وبروسکە پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ , وە لەناوچەکانی بالەکایەتی وەناوچە شاخاویە سنوورەیەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران وە بەفر .
سەبارەت بە پارێزگای سلێمانی لەکاتەکانی پێش نیوەرۆ لەسەنتەری شارو زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە و بروسکە دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە ، لە ناوچەکانی گەرمیانیش لەکاتەکانی بەیانی تاکوو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەمال و سەنگاو قادر کەرەم و دەوربەی پاشان کاریگەر لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا .
لەپارێزگای هەڵەبجەش ، لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسکە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شارو دەورو بەری وە کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکوو کاتەکانی ئێوارە.
هاوکات پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەر چاو (4 - 6 ) پلە کەمتر بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان زیاتر نزم دەبێتەوە کە لەکاتەکانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر نزم دەبێتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە