کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دامەزراوەیەك: عیراق بەبڕی 10 ملیار دۆلار كاڵای لە چینەوە هاوردەكردووە

.

05:21 - 19/11/2023

دامەزراوەی (عیراقی داهاتوو) كە تایبەتە بەپرسە ئابوورییەكان ئاشكرایكرد، لە 9 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا عیراق بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دۆلار كاڵاو شمەكی لە وڵاتی چینەوە هاوردە كردووە.

(مەنار عوبێدی) سەرۆكی دامەزراوەی (عیراقی داهاتوو) بۆ لێكۆڵینەوەو راوێژكاری ئابووری ڕایگەیاند، بەپێی داتاكانی دەستەی گومرگی چین، لەسەرەتای مانگی یەك تا كۆتایی مانگی نۆی ساڵی 2023 بە بەهای 10 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەك لە وڵاتی چینەوە هەناردەی عیراق كراوە، بەراورد بە نۆمانگی ساڵی 2022 كە بڕەكەی 9 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار بووە، بەرێژەی لەسەدا 11 پۆینت پێنج زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوردەكردنی ئامێرە كارەباییەكان لە پلەی یەكەمی ئەو كاڵایانەدا بوون كە لە چینەوە هاوردەكراون و بەهاكەیان گەیشتۆتە  دوو ملیارو 140 ملیۆن دۆلار، بەراورد بە ساڵی رابردووش بە رێژەی لەسەدا 34 هاودەكردنی ئامێرە كارەباییەكانی چین بۆ عیراق زیادیكردووە.

سەرۆكی دامەزراوەی (عیراقی داهاتوو) بۆ لێكۆڵینەوەو راوێژكاری ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، هاوردەكردنی ئاسن لە چینەوە بۆ عیراق لەسەدا 39 زیادیكردووە، بەڵام ئامێرە ئەلكترۆنییەكان لەسەدا 5 كەمیانكردووە.

چین یەكەمین هاوبەشی بازرگانیی عیراقەوە بەهای ئاڵوگۆڕی ساڵانەی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە 50 ملیار دۆلارە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە