کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین دەبێتە یەكەم هەناردەكاری ئۆتۆمبێل لەجیهاندا

.

05:18 - 19/11/2023

سەرەڕای ئەو ململانێ ئابوورییە توندەی لە نێوان چین و ئەمەریكادا هەیە، پەكین توانیویەتی هەناردەكرنی ئۆتۆمبێل بۆ بازاڕەكانی جیهان زیاد بكات و بێتە یەكەمین هەناردەكاری ئۆتۆمبێل لەجیهاندا.

ئاژانسی شینخوا، لە زاری لێپرسراوێكی باڵای چین بلاویكردۆتەوە، بە دڵنیاییەوە چین لە هەناردەكردنی ئۆتۆمبێلدا دەبێتە یەكەمین وڵات لەسەر ئاستی جیهان، سەرەڕای ئەو ململانێی ئاڵۆزو مەترسیدارەی لەبازاڕەكانی جیهاندا هەیە، بەڵام هەنگاوی بەهێزی ناوە لەو بوارەدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەساڵی 2001دا بەهای هەناردەكردنی ئۆتۆمبێلی چین یەك ملیارو 560 ملیۆن دۆلار بووە، پشكی چینیش لەبازاڕەكانی ئۆتۆمبێلی جیهان لەسەدا سفر پۆینت 6 بووە، بەڵام لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ئەو ژمارەیە بۆ 122 ملیار دۆلار زیادیكردوەو پشكی چینیش لەبازاڕەكانی ئۆتۆمبێلی جیهان بۆ لەسەدا پێنج پۆینت پێنج  بەرزبۆتەوە.

ئەوەشخراوەتڕوو، چین لە 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 3 ملیۆن و 92 هەزار ئۆتۆمبێلی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوەو بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 بەرێژەی لەسەدا 60 زیادیكردووەو بەگەیشتن بەو ژمارەیەش توانیویەتی پێش ژاپۆن بكەوێت كە گەوەرەترین وڵاتی هەناردەكاری ئۆتۆمبێل بووە لە جیهاندا.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە