کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕی یەکەمی 700ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێم

.

11:03 - 19/11/2023

کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕی یەکەمی 700ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند : بەپێی دواین رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا حکومەتی عیراق  بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 700ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە ئاگادارکراوەتەوە لە گەیشتنی پارەکە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران.
.
لە دوو مانگی رابردووشدا بەغداد بۆ ھەر مانگێک بڕی 700 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز رەوانەی ھەرێم کردووە، بەوتەی بەشێک لە بەرپرسانی ھەرێم لە چەند رۆژی رابردوشدا سەرۆکوەزیرانی ھەرێم داوای لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کردووە، بۆ سێ مانگی داھاتووش ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکات، بۆئەوەی بتوانن مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵی موچەخۆران دابین بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە