کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ بەهێزو ئیرادە كوردستانی بونی كەركوك دەسەلمێنین

.

12:48 - 18/11/2023

ئەمڕۆ بەهێزو ئیرادە كوردستانی بونی كەركوك دەسەلمێنین

ڕێبوار ستار

ئەمڕۆ لەكەركوكی قودسی كوردستانەكەی سەرۆك مام جەلال گەورەترین ڕێورەسمی  جەماوەری بەڕێوەدەچیت بۆ ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە  بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.
لەو كەرناڤەڵە گەورەیەدا كەركوك و كەركوییەكان لەلایەكەوە دەیانەوێت ئەوەبسەلمێنن كەكەركوك هەركوردبووە و هەر بەكوردیش ئەمێنێتەوە  كەخاكی پیرۆزی كەركوك خاكی كوردانە، بەڕێزگرتن لەهەموو پێكهاتەكان و هەمووە ئاینزا جیاجیاكانی شارەكە، لەلایەكی تریش كەركوكییەكان بەڵێنی وەفا بۆ سەرۆك مام جەلال و ڕێبازەپیرۆزەكەی نوێدەكەنەوە كەهەمیشە یەكێتی و كەركوك بەبێ یەك نابن.
ئەمڕۆ هەموو كەركوییەكان هەموو بەیەك دەنگ لەوڕێوڕەسمەدا  بەڵێن دەدەن بۆسەرخستنی لیستی 142ی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە، بۆ ئەوەی جارێكی تر كوردستانیبوونی كەركوك بسەلمێننەوە كە كەركوك خاكی كوردستانە و سازش لەسەرتەنها بستێكی ناكەن.
لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازدا هەموو پێكەوە دەست لەناودەست بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كاربۆ سەرخستنی لیستی 142  دەكەن تابتوانن لەسەر هەمان ڕێچكەو ڕێبازەكەی سەرۆك مام جەلال  باشترین خزمەت بەخەڵكی هەمیشە هەڵگری ئاڵای كوردستان و یەكێتیەكەی خۆیان و هەموو خەڵكی كەركوك بكەن و هەمیشە لەخەمی كەركوك و كەركوكییەكاندا بن و ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵكەكەی بگێڕنەوە بۆیە ئەمڕۆ مەراسیمە جەماوەرییەكەی كەركوك بۆ دووبارە سەلمێنەری كەركوكە كەبەهێز و ئیرادەمانە كوردستانیبوونی كەركوك دەگێڕینەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە