کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای دورخستنەوەی حەلبوسی سبەینێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و پارتەکەی حەلبوسیش بایکۆتی دەکات

.

10:17 - 14/11/2023

دوای دورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە پۆستەکەی سبەینێ بڕیارە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە و پەرلەمانتارانی سەر بەپارتەکەی حەلبوسیش بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن.

پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە، سبەیەێ چوارشەممە، پەرلەمانی عیراق  کۆدەبێتەوە، بەڵام لە کارنامەی دانیشتنەکەی بەیانیدا باسی لە جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عیراق نەکراوە.

بەپێێ زانیارییەکان، پارتی تەقەدوم  کە لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقەوە رێبەرایەتی دەکرێت بایکۆتی کۆبونەوەکانی هاو]ەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت دەکەن و نوێنەرەکانیان لە لە حکومەت دەستلەکار دەکێشنەوە کە پێکدێن لەهەریەکە لەوەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی،  رۆشنبیری.

 باسلەوەشکراوە، پەرلەمانتارەکانی سەربە پارتی تەقەدوم لە لیژنەکانی نێو پەرلەمان دەستلەکار دەکێشنەوە و بایکۆتی  دانیشتنەکانی پەرلەمانیش دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە