.
09:14 - 14/11/2023
شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیی سه‌رقافڵه‌ی خه‌باتی سیاسیی و مه‌عریفی و رزگاریخوازی كوردستانه
به بۆنه‌ی یادی شكۆداری دووسه‌د و بیست و حه‌وت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی خۆشه‌ویسته‌وه شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی و ، شاری ناودارانی سیاسیی و رووناكبیران و منه‌وه‌رانی كوردستانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م دانیشتووانی شاره حه‌یاته‌كه‌و له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه له هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م .
به‌و پێیه‌ش ئه‌و شاره قاره‌مانه كه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه سه‌رقافڵه‌ی خه‌باتی سیاسیی و مه‌عریفی و رزگاریخوازی كوردستانه ، بۆیه یادی دامه‌زراندنه‌كه‌ی یادێكی مێژوویی و دره‌وشاوه‌ی ئه‌وتۆیه كه سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان شانازی پێوه بكه‌ن و له قوربانیدان و خۆنه‌ویستی و به‌خششه زۆره‌كانی به‌سه‌ر كاروانی كوردایه‌تی و رووناكبیریی و بوێریی نه‌ته‌وایه‌تیییه‌وه ده‌رس و په‌ند وه‌ربگرن .
شاری سلێمانی له دروست بونیه‌وه‌و به درێژایی مێژوه پڕ له شانازی و سه‌روه‌ری یه‌كه‌ی هه‌میشه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بووه له پێناوی گه‌شه پێدان و په‌ره‌پێدانی ئه‌ده‌ب وهونه‌ر و كوردایه‌تی و خه‌باتی سیاسیی و فیكری دا .
دامه‌زراندنه‌كه‌ی بۆ پایته‌ختی كوردستان بوو ، پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی نیمچه سه‌ربه‌خۆی بابان كه به‌شێوه‌ی ئۆتۆنۆمی ئه‌و سه‌رده‌مه حوكمی ناوچه‌ی سلێمانی ده‌گێڕا .
له گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌كه‌شیا كه خۆی له‌خۆی دا هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شارێك‌و گواستنه‌وه له لادێ – وه بۆ شار ، بۆ داهێنانی ژیانی شارنشینی له كوردستان دا ، له گه‌ڵ دامه‌زراندنه‌كه‌شیا هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌ده‌بی نوێ ده‌ست پێده‌كات كه شۆڕه سواره‌كانی سالم و نالی بوون ، كه زمانی شیعر و ئه‌ده‌بی كوردیان كرد به‌و زبانه‌ی ئێسته‌ی زۆربه‌ی كوردستانی عێراق و ئێران قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن .
ته‌نانه‌ت له دوای داگیركردنیشی له لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه ، وه‌دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی خوێنده‌واری و قوتابخانه‌كردنه‌وه به هه‌وڵی سه‌ركرده ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی ده‌ستی پێكرد كه ئه‌نجامه‌كه‌ی سازدانی ده‌یان خوێندكار بوو ، كه نێردران بۆ ئه‌سته‌مبوڵ بۆ ته‌واو كردنی خوێندن و له ئه‌نجامدا ده‌یان ئه‌فسه‌ری ناوداری كورد‌و چه‌ندین ئه‌دیبی وه‌ك پیره‌مێردو ڕه‌فیق حیلمی و چه‌ندین خوێنده‌واری كوردیان لێ كه‌وته‌وه كه هه‌م له شۆرشی كوردایه‌تی دا به سه‌رۆكایه‌تی شێخ محمودی نه‌مرو هه‌م له دامه‌زراندن وبه‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی عێراقیش ده‌وری دیاریان هه‌بووه .
له كاتی شه‌ری جیهانی یه‌كه‌میشدا سوله‌یمانی هه‌ڵمه‌تی ڕاپه‌رین و شۆرشی كوردایه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی شێخی نه‌مر ده‌ست پێكرد بۆ یه‌كه‌مین جار یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه‌و شۆرشێكی به‌رپاكرد و كه كوردی به دنیای ئه‌و سه‌رده‌مه ناساند وه عوسبه‌تول ئومه‌می ناچار كرد كه له بڕیاری دابڕینی كوردستان به سه‌ر عێراقدا چه‌ندین مافی سیاسیی و ئیداری و خوێنده‌واری بۆ كورد بسه‌لمێنێت .
له دوای دامركاندنه‌وه‌ی شۆرشی كوردایه‌تیش به سه‌رۆكایه‌تی شێخی نه‌مر سلێمانی هه‌ڵمه‌تی ڕاپه‌رینی شه‌شی ئه‌یلولی ده‌ست پێكرد كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كرده‌وه له مێژووی خه‌ڵكی كوردستان دا و له خه‌باتی رزگاری خه‌ڵكی كوردستان دا. كه بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌باتی كوردایه‌تی له شاخه‌وه گواسته‌وه بۆ شار جڵه‌وی خه‌باته‌كه‌شی شۆر كرده‌وه بۆ خوێنده‌واران و ڕۆڵه‌كانی شاره‌كان .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌ڵمه‌تی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌ر له سلێمانی یه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو به‌ڕێبه‌ری ئه‌دیبه نه‌مره‌كان پێره‌مێردو مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و گۆران و فائق بێ كه‌س و عه‌لائه‌دین سوجادی هه‌روه‌ك له لایه‌ن ڕۆڵه‌ی ئه‌م شاره پیرۆزه‌وه ، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژووی كورد وكوردستان له لایه‌ن ئه‌مین زه‌كی به‌گی نه‌مرو ژیاندنه‌وه‌ی زمان و قواعیدی زمانی كوردیش له‌لایه‌ن خوا لێ خۆش‌بوو ته‌وفیق وه‌هبی به‌گه‌وه بوون .
چه‌ندین ساڵ رۆژنامه‌ی ژین و گۆڤاری گه‌لاوێژ چرای ڕێ روون كه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هوشیاری و زمانه‌وانی كورد بوون .
له چل و په‌نجاكانیشدا هه‌ڵمه‌تی خه‌باتی سیاسیی كوردایه‌تی و چه‌پی عێراقی له سلێمانی ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر هه‌موو ژیانی سیاسیی كوردستان و عێَراق .
له شۆرشی ئه‌یلولیشه‌وه هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی قاره‌مان ده‌وری پێشڕه‌وی گێڕا له‌و خه‌باته شۆڕشگێرانه‌دا . شۆڕشی نوێی كوردستانیش به ده‌ست پێشكه‌ری ( ی ، ن ،ك ) له پێش هه‌موان له سه‌ره‌تاوه به هیمه‌ت و هه‌ڵمه‌تی ڕۆڵه‌دلێره‌كانی شاره حه‌یاته‌كه بوون .
هه‌ڵمه‌تی كارگێری و رزگاربوونی كوردستانی عێراقیش له سلێمانی یه‌وه ده‌ستی پێكرد و شاره‌كانی تریش فریای كه‌وتن قوربانی دانیش له خه‌باتی كوردایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ماندا له ناوچه‌كانی سلێمانی و سۆران ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ شوێنه‌كانی تری كوردستانیش له پاراستنی ئه‌ماره‌تی بابان دا خه‌ڵكی سلێمانی زۆر قوربانیان داوه . له شۆرشی شێخی نه‌مردا زۆر قوربانی و فیداكاریان كردوه. یه‌كه‌مین شاری كوردستان بووه كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی به‌ریتانیا بۆمبارانیان كردوه .
له شه‌شی ئه‌یلولیشه‌وه سلێمانی هه‌ر شاری قوربانی دان بووه له كۆڕی كوردایه‌تی و له خه‌باتی دیموكراتی عێراقدا قوربانیه‌كانیشی له شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول و شۆرشی نوێ ی گه‌له‌كه‌ماندا بێ شمارو له ژماردن نه‌هاتووه .
بۆیه به‌ڕاستی ناوی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پڕ به پێستی شاری پڕ له سه‌روه‌ری و شانازی سلێمانیه .
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه كه پێویسته له‌و یاده پرشانازییه‌دا بیخه‌ینه روو ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شاری سلێمانی له دروستبوونه‌كه‌یه‌وه تاكو ئه‌مرۆ به‌رده‌وام وه‌ك شارێكی زیندووی رچه‌شكێن و
له شۆرشی ئه‌یلولیشه‌وه هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی قاره‌مان ده‌وری پێشڕه‌وی گێڕا له‌و خه‌باته شۆڕشگێرانه‌دا . شۆڕشی نوێی كوردستانیش به ده‌ست پێشكه‌ری ( ی ، ن ،ك ) له پێش هه‌موان له سه‌ره‌تاوه به هیمه‌ت و هه‌ڵمه‌تی ڕۆڵه‌دلێره‌كانی شاره حه‌یاته‌كه بوون .
كراوه ماوه‌ته‌وه و هه‌رده‌م شاری خوێنده‌واران و رووناكبیران و خه‌باتگێران و جوامێران بووه‌و له گه‌ڵ پێویستییه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رده‌میشدا خۆی نوێكردۆته‌وه ، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و شاره خۆشه‌ویست و فیداكاره له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا شاری مشتومری سیاسیی و رووناكبیریی و حیوار بووه‌و به شه‌وق وزه‌وقه‌وه تێكۆشاوه‌و خزمه‌تی كاروانی شارستانی و مه‌عریفی و لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیانی گشتی كورده‌واری و كوردستانی كردووه .
تۆماری ئه‌م شاره خه‌باتگێر و كوردپه‌روه‌ره لێوان لێوه له خزمه‌ت و فیداكاریی بۆ كوردستان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران و سته‌مكاران و چه‌وسێنه‌ران و له‌و رێگایه‌شدا به سه‌خاوه‌ته‌وه هه‌زاران رۆَله‌ی ئازا و دلێری خۆی به‌خشیوه‌ته كاروانی ئازادی و دیموكراسی و سه‌رفرازی گه‌لی كوردستان .
بۆیه له‌م یاده‌دا به شانازییه‌وه چه‌پكه گوڵی وه‌فا و دروود و سڵاو بۆ شه‌هیدانی ئه‌م شاره ده‌نێرم هه‌ر له شه‌هیدانی راپه‌رینه مێژووییه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌را له ساڵی (1930) كه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌بات و راپه‌رین له شاخه‌وه بۆ شار ، تا راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له ساڵی (1991) و قۆناغه‌كانی دواتر.
یادی (227) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی هاوكاته له گه‌ڵ سه‌رده‌می ئازادی و سه‌رفرازی و به‌دیهاتنی زۆربه‌ی ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و شادبوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی مه‌زن و گرانبه‌ها له كوردستان و عیراقیشدا كه شاری سلێمانی رۆڵی پێشه‌نگانه‌ی هه‌بووه له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌دا ، بۆیه سلێمانی له پاڵ شار و شارۆچكه‌و لادێكانی تری كوردستان قه‌رز و چاكه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌مانانه‌وه هه‌یه و باشترین وه‌فاش بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه باشتر خزمه‌تكردنیانه ، چ به فراوانكردنی بازنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاروانی ئاوه‌دانی و جوانكاری بێت ، چ به گه‌شه‌پێدانی ئازادییه‌كان و كاروانی دیموكراسی و هۆیه‌كانی پێشكه‌وتنی سه‌رده‌میانه .
مایه‌ی خۆشحاڵیشه كه ئێستا شاری سلێمانی له سایه‌ی خه‌باتی رۆڵه‌كانیه‌وه به قۆناغێكی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكاری و پێشكه‌وتنێكی زۆر دڵخۆشكه‌ر له هه‌موو رووه‌كانی سیاسیی و ئابووریی و بازرگانی و رووناكبیریی و بازار و بژێوی میللی و لایه‌نه‌كانی تری ژیاندا تێده‌په‌رێت ، ئه‌وه‌ش شانازی ده‌به‌خشێت به تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاریی و سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانی كوردستان و له هه‌مانكاتیشدا گیانی شه‌هیدانی كوردستان ئاسووده ده‌كات كه بۆ هێنانه‌دی ئه‌م رۆژگاره گیانی خۆیان به‌ختكرد .
له كۆتاییدا جارێكی تریش یادی دامه‌زراندنی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له هه‌موو چین و توێژ و كه‌رته جیاجیاكانی ئه‌م شاره فیداكار و پێشره‌وه به تایبه‌تی و له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش به گشتی پیرۆز ده‌كه‌م و هیوادارم وه‌ك هه‌میشه ئه‌م شاره قاره‌مانه هه‌ر له لوتكه و به‌رزیی و شكۆمه‌ندیی دا بمێنێته‌وه و خه‌ڵكه دلێره‌كه‌شی له گه‌ڵ هه‌موو گه‌له‌كه‌ماندا له ئارامی وخۆشی و سه‌رفرازیی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام دا ببینم .
دووباره پیرۆزه
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن .
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە