کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆک وەزیران کرد

.

08:45 - 14/11/2023

 

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار لە شاری بەغداد پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد.

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 14-11-2023 بەڕێوەچو، باس لە پێشهاتەکان لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەم چوارچێوەیەشدا گرنگی دابینکردنی هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دوپاتکرایەوە بە شێوەیەک، کە پاڵپشتی پرۆسەی دیموکراسی بێت لە وڵات و بەرژەوەندی و خواستەکانی خەڵک مسۆگەربکات.

هەروەها جەخت لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامبون لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی چاکسازی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.

لە کۆبونەوەکەدا بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لە لوتکەی هاوبەشی عەرەبی-ئیسلامی تاووتوێ کرا، کە لە شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ فەلەستین بەڕێوەچوو، بەتایبەتی ئەوەی لە وتارەکەی سەرۆک کۆماردا هاتبوو سەبارەت بە هەڵوێستی عیراق، کە داوای کردبوو کاری جددی بکرێت بۆ راگرتنی دەستدرێژی دوژمنکارانە بۆسەر غەزە و گەلی فەلەستین، سەرەڕای باسکردنی دەرئەنجامی ئەو دیدارانەی، کە سەرۆک  کۆمار لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەکەدا ئەنجامیدا و لێکەوتەی ئەرێنییان هەبوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە