.
08:06 - 14/11/2023
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە ڕشتنی ئەو دەرمانەی لەشێوەی دوکەڵەو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەی ڕێژن دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان کە هێچ مەترسییەکی نییە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند " سەبارەت بەڕشتنی جۆرە دەرمانێک کە لەشێوەی دوکەڵدایە لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەرژێنرێت هیچ مەترسییەکی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان نییە، کە ئەو جۆرە دەرمانە لەلای هاوڵاتیان بەدوکەڵی مێشەکە ناسراوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو جۆرە دەرمانە ناوە زانستیەکەی بریتییە لە کەی ئۆسرین (دیلتامیسرینە)وە بەکاردێت بۆ لەناوبردنی مێشوولەی گوازەرەوەی مەلاریا و نەخۆشی لیشمانیا و بەسوودە بۆ لەناوبردنی مێش و مێرووە زیان بەخشەکانی دیکە.
باسیلەوەشکرد، لەم وەرزەدا و لەکاتی ئێواران ئەو دەرمانە دەڕشێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو مێشولانەی نەخۆشی دەگوازنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە