کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جیاوازی لەنێوان مانەوەی یەكێتی و گەڕانەوەی پارتی لە كەركوك

.

01:46 - 09/11/2023

جیاوازی لەنێوان مانەوەی یەكێتی و گەڕانەوەی پارتی لە كەركوك

خەبات نەجمەدین

لەدوای شانزەی ئۆكتۆبەر، كەركوك  بە ئان و ساتێكی مێژوویی دژواردا تێپەڕ دەبوو،  هانتی هێزەكانی حەشدو دژەتیرۆری عێراق و جێگیركردنی هەمەرەكانیان لەسەر فەڕع بەفەڕعی گەڕەكە كوردیەكانی كەركوك ترس و بێزاری دروستكردبوو،  بەجۆرێك خەڵك زۆربەیان لەدوای شانزەو حەڤدەی مانگ كەدەگەڕانەوە لە شارەكانی هەرێم بۆ كەركوك ئەو دۆخەیان دەبینی جارێكی دیكە ئاوارە دەبونەوە،  خەڵكی كەركوك لە تەنگانەدابوو داهاتوویان نادیارو نائومێدبون، پشكنینی ماڵان دەكراو پارتیش لە ڕێگەی هەردوو كەناڵی ڕوداوو k24 ترس و دڵەڕاوكێی دەخستە دڵی كوردانی شارەكە.

ئا لەو ساتە مێژوییەدا بەبڕیاری ڕاستەوخۆی هەڤاڵ ئاسۆمامەند مەڵبەندو ڕێكخستن و جەماوەری یەكێتی مانەوەو وجودیان لە شارەكە هەڵبژارد هەر لە دوای ئەو بڕیارەوە هێدی هێدی كادر بەكادری یەكێتی لە هەوڵدابون دۆخی كەركوكیان بەرەو ئاسایی كردنەوە بردو  هەنگاو بەهەنگاو شار تاڕادەیەكی زۆر ئاسایی و سەقامگیربۆوە، ڕێگەیان لە دەیان هەوڵی تەعریب و تەعداو سەپاندنی هەژمونی شۆڤێنی گرت و تائێستاش بەردەوامن، كەچی تازە بەتازە  خاتو لیزا كاكەیی لەپاش مكیاژو لەبەركردنی پۆشاكی پۆشتەو پەرداخ لە هەولێرەوە دێتە كەركوك و دەڵێت پارتی گەڕایەوە، واتە كورد گەڕایەوە !

 كورد دەڵێت لە دوای  باران فەرەنجیم بۆچیە!

ئەرێ گەلۆ من دەپرسم حزبێك لە تەنگانەدا خەڵكەكەی گورگانخوارد بكات، لە دۆخێكی شێنەیی وەك ئەمڕۆ بگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پلەوپۆست و ئیمتیازات چ سودێك بە خەڵكی  بەش مەینەتی كەركوك دەگەینەێت ؟!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە