کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتی هەمیشە پای لە کەرکوک داکوتاوە

.

01:31 - 09/11/2023

یەکێتی  هەمیشە پای لە کەرکوک داکوتاوە  
    
  کاروان شێخ عوسمان

یەکێتی نەک هەر بۆ هەلبژاردن کەرکوکی لە بیرە ، بەڵکو لەسەرەتای دامەزراندیەوە کەرکوک و دەشتی نەینەواوگەرمەسێر لە لای بەشێکی دانەبڕاوی باشوری کوردستان بوەولەبەرنامەی خەبات وتێکۆشانیدا هیچ کاتێک دەستبەرداری بستێک لە خاکی ئەم ناوچانە نەبوە لەبەرامبەر هیچ دەستکەوتێکی حزبیداسازشی لەسەر نەکردون، ئەنجامی ڕێکنەکەوتنی گفتوگۆی ساڵی 1984 ی سەدەی پێشوی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا مەسەلەی کەرکوک و ناوچەکانی سنوری حەمرین بوە .
 لەسەردەمی شۆڕشی نوێشداچەقی چالاکییەکانی پێشمەرگە لەسنوری پێدەشتەکانی کەرکوک بۆ  بەرپەرچدانەوە ورێگریکردن بوەلەسیاسەتی تەعریب کردن ، لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقیشەوە، یەکێتی هەمیشە ویستویەتی لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکانداپیًکەوە گشت تواناکانیان یەک بخەن بۆ پاراستن و پارێزگاریی کوردستانی بوونی ئەم ناوچانە ، بۆ ئەم مەبەستە یەکێتی هەوڵیداوە لەپرۆسەکانی هەڵبژاردن و خەباتی دیموکراسیدا کورد بە یەک دەنگ و بە بێ جیاوازی  بیرو رای سیاسی  بچنە ناو هەڵبژاردنەکانی عێراقەوەتاکو پێگەی کورد لەبەرامبەر هەر هەولێکی سەپاندنی بیری شۆڤێنیدا پتەو وبەهێز بێت وببێتەهۆی پوچەڵکردنەوەی گشت پیلانەکان ،بەڵام بەداخەوە چەندجارێک بەهۆی بیری تەسک وبەرژەوەندی حزبایەتی هەندێک لایەن نەتوانراوە ئەو کۆدەنگیە دروست بکرێت بۆیە نەیاران وشۆڤێنیەکان سودیان لەو درزوکەلێنانەی کورد بینیوە وسیاسەتی خۆسەپێنیان درێژە پێداوە .
لەهەژدەی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا کەجارێکی ترگەلەکەمان لەپارێزگاکانی کەرکوک ، نەینەوا ، سەلاحەدین، دیالە ئەچنەوە بەر تاقیکردنەوەی هەلبژاردنێکی چارەنوسسازتر لە خولەکانی پێشوو، دەنگەکانی ئەمجارە دەبێتە چارەسەری سیاسی و جێبەجێکردنی بنەما دەستوریەکان کە وەلامی زۆر پیلانی نەیار و دوژمن  ئەداتەوەبۆ سەلماندنی کوردستانی بوونی ئەم ناوچانە.
لە پەیام و بەرنامەی  (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانەدابە ژمارە 142)زۆربە روونی ودوور لەهەر مزایەدەیەکی قەبەو قورس وگران،یەکێتی هەولەکانی خۆی بە جێبەجێکرنی ئەوخاڵ وداواکارییانەی خەڵکی رەسەنی کەرکوک کردۆتە ئامانجی کارکردنی کە لەرابووردودا بەهۆی ئاستەنگ وگرفتەکانی بەردەمی بە تەواو نەکراوی مابوونەوە.
هاوپەیمانی کەرکوک هێز وئیرادەمانە مەبەستێتی لە بەدەستهێنانی زۆرترین کورسیەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکداپێگەی کوردبەجۆرێک لەکەرکوکدا بەهێز بکاتەوە کەسەرلەبەری کایەکانی ژیان لەوپارێزگایەدادابرێژێتەوە وهەناسەی ئازادی و خۆش گوزەرانی بەبەر ئەم شارە وخەڵکەکەیدابکاتەوە کەبەهۆی سیاسەتی  خۆسەپێنی شۆڤێنی پارێزگاری بەوەکالەتەوە لێیان زەوتکرابوو .
 (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بەم پەیام و بەرنامەیەی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئامانجی ئەوەیە خزمەتی زیاترپێشکەش بکات چونکە پێش سەپاندنی پارێزگاری بەوەکالەت یەکێتی لەکەرکوکدابونی هەبوە و تازە و نامۆ نەبوەو لە زۆر گروپی تر شارەزایی  زیاترە لە خزمەت پێشکەشکردن.
کەواتە بۆدەنگدەرانی کەرکوک ( هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) گرنگ و لەپێشترە متمانەی خۆیانی پێبدەن چونکە چارەسەری کێشە خزمەتگوزارییەکان ، کێشەسیاسیەکان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان وحکومەتی فیدرالدابە کاندیداکانی ئەم لیستە دەکرێت و ئەمان شارەزان لە مامڵە کردنی سیاسی ودبلۆماسیانەی  دوور لە مزایەدەی دروشمی بریقەدار کەئاڵۆزی وپشێویی دروست نەبێت و ژیانی خەڵک و شارەکە بخاتە مەترسیەوە، بەڵکو لە رێی نوێنەرەکانیەوەلە ناوخەڵکی خۆیان ، لەناو واقعی شارەکەوە دەزانن چۆن مامڵە بکەن بۆ خزمەتی زیاتر و زیاتری کەرکوک و کەرکوکیەکان لەبەر ئەوەی شەوو رۆژپایان لە کەرکوک داکوتاوە و میوانی کاتیی  نەبوون لە شارەکەدا . کەواتە دەنگی کەرکوکیەکان لە هەلبژاردنی  ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا بۆ لیستی 142ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە  گرنگە ، ئەرکە ، پیویستیە بۆ مانەوەی  کوردستانی  بوونی کەرکوک و رێگریکردن لە تەعریبی ناوچەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە