.
04:19 - 30/10/2023
لە دوا رووبەرو وبوونەوەی هەفتەی نۆیەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بایەرلیڤەركوزن لە یاریگای خۆی پێشوازی لە فرایبۆرگ كرد لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن و لەو گێمەشدا بە گۆڵێك پێش فرایبۆرگ كەوتن گۆڵەكەش فلۆریان فیرتز لە دەقیقەی 36 دا تۆماری كرد لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی لیڤەركوزن لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 60 یشدا جۆناس هۆفمان توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانەكەی تۆمار بكات سەرەرای ئەوەی لە دەقیقەی 70 دا مانوێڵ گۆڵد گۆڵی یەكەمی یانەی میوانی تۆماركرد و جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە بەڵام بە كۆتاییدا بایەرلیڤەركوزن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بە سوودی خۆی یەكلایی كردەوە و بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ گەرایەوە لوتكەی ریزبەندی خولەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە