.
04:15 - 30/10/2023
لە ئەڵمانیاش یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی بۆندس لیگا كۆتاییان پێهات و لە رووبەرو وبوونەوەیەكی بەهێزیشدا هەردوو یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت و بوروسیادۆرتمۆند بەیەك گەیشتن لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن و لە دەقیقەكانی 8 و 24 یشدا عومەر مەڕمووش دوو گۆڵی یەك لە دوا یەكی بەخشیە یانەكەی دوای ئەو دوو گۆڵە یاریزانانی دۆرتمۆند گەرانەوە كەشی یارییەكە و لە دەقیقەی 45 دا مارسێڵ سابیتزەر گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆماركرد و جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە لە دەست پێكی گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی میوان باشتر دەبیندران و لە دەقیقەی 54 یشدا ئەنجامەكەیان لە رێگەی یوسوفا مۆكۆكۆوە یەكسان كردەوە سەرەرای ئەوەی لە دەقیقەی 68 دا فارس شوعەیبی گۆڵی سێیەم و پێشكەوتنی ئینتراخت فرانكفۆرتی تۆماركرد بەڵام لە دەقیقەی 82 دا جولیان براندت ئەنجامەكەی بۆ یانەی بوروسیادۆرتمۆند یەكسان كردەوە و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە مایەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە