.
04:10 - 30/10/2023
لە هەفتەی یانزەەمی لالیگا یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە یاریگای سیڤیتاس میترۆپۆلیتانۆ رووبەرووی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بۆوە هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی رۆخی بلانكۆس كۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 26 یشدا رۆدریگۆ ریكیلمی توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات هەروەها لە دوا ساتەكانی گێمی یەكەمدا ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد و ئەو گێمەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی پێهات لە گێمی دووەمدا یاریزانانی ئەتڵەتیكۆمەدرید زیاتر لە جارێك هەلی تۆماركردنی گۆڵی سێیەمیان لە دەستدا تا لە دوا ساتەكانی یارییەكەدا ئەندێر گیڤارا توانی گۆڵی یەكەمی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵەكان كەم بكاتەوەسەرەنجام ئەتڵەتیكۆ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردنەوەی تۆماركرد و بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ چووە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەكە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە