.
03:55 - 19/10/2023
بكوژی سەرەكیی هونەرمەندیی بەناوبانگیی ئێرانی داریوش و هاوسەرەكەی دەستگیركرا.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری پۆلیسەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی “پشکنینی تەکنیکی و لێپرسینەوە، توانرا بکوژی سەرەکی هونەرمەندەکە لەنێو ئەو کەسانەی کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون دەستنیشان بکرێت”.
باسی لەوەشكردووە، " تائێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی هاوبەشەکانی ئەم تاوانە و دۆزینەوەی لایەنە شاراوەکانی.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی شەممەی رابردوو، هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمای ئێرانی داریوش میهرجوویی، تەمەن 83 ساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەی، وەحیدە محەمەدی فەر، سیناریۆنووسی تەمەن 54 ساڵ، لە ناو ماڵەکەیان لە کەرەج لە رۆژئاوای پایتەختی ئێران کوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە